٧ ئایار ٢٠٢١ - ٢٢:٤١
ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: ڕژێمی زایونی لەگەڵ چەقبەستوویی سیاسی دا بەرەوڕوو بووەتەوە

ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی وتی: ڕژێمی زایونی لەگەڵ چەقبەستوویی سیاسی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی دووی تەلەفزیۆنی ئێران وتیشی: زایونییەکان لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە بە سەرنجدانی قەیرانە چەند ڕەھەندییەکانی خۆیان ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیمارات و بەحرەیینیان گەلێک گەورە کردەوە.

ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی  وتیشی: ناتانیاھۆ ھەوڵی دا بە گەورەکردنەوەی باسی ناڤۆکیی ئێران و ئەمەش کە ئێران بە نیازی چێکردنی بۆمبای ناڤۆکییە، کەم و کوڕییەکانی خۆی بشارێتەوە.

ئەمیر عەبدوڵڵاھییان وتیشی: ئێران خۆڕاگری و ڕاوەستان لە بەرامبەر زێدەخوازی و دەست درێژکارییەکانی ڕژێمی زایونی یبە بنەما دەزانێت.

342/